مۆبایل و تابلێت 16, ئاب 2021

بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Asus ROG Phone 5S و 5S Pro بە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 پڵەسەوە نمایش کران

 

ئەگەر گەیمەری مۆبایلە زیرەکەکانیت و تامەزرۆی باشترین مۆبایلی بۆ یارییە ڤیدیۆییەکان، ئەمڕۆ لە لایەن کۆمپانیای ئەیسووسەوە نوێترین دوو مۆبایلی تایبەت بە گەیمینگ بە ناوی Asus ROG Phone 5S و جۆرە پرۆکەی نمایش کرا

 

هەردوو مۆبایلەکە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 پڵەس لە خۆ دەگرن و جۆری Ultimate Edition لێ بەردەست ناخرێت، بەڵام جۆری پرۆ تاوەکو بژاردەی بیرگەی 512 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 و 18 گێگابایت ڕام لە جۆری LPDDR5 بەردەست دەبێت، هەروەها جۆری پرۆ ڕوونمای جۆری PMOLED لە خۆ دەگرێت

 

جۆری ئاسایی هیچ جۆرە ڕوونمایەکی زیاتر لە دواوەی لە خۆ ناگرێت، بەڵکو ڕووناک کەرەوەیەکی RGB لە خۆ دەگرێت کە لۆگۆی ROG ـە، جۆری پرۆ دوو هەستەوەری دەست لێدان لە دواوەی لە خۆ دەگرێت کە کۆنتڕۆڵی یارییەکانی پێ دەکرێت، هەروەها جۆری ئاسایی شانەی هەستیار لە جۆری AirTrigger 5 بە تەکنەلۆژیای Ultrasonic لە خۆ دەگرێت

مۆبایلەکە خاوەن خێراترین وەڵامدانەوەی دەست لێدانە لە هەموو جیهاندا، کە 24.3msـە و بەهۆی تێکڕای خێرایی ڕوونماکەیەتی بۆ دەست لێدان کە بریتییە لە 360 هێرتز

 

ڕوونمای 6.78 ئینجی لە جۆری Super AMOLED لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز، هەروەها تایبەتمەندییەکانی دیکەی نەگۆڕاوە وەک پاترییەکی قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری و پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات

ئەیسووس نرخ و کاتی بەردەست خستنی هەردوو مۆبایلەکەی ئاشکرا نەکردووە و دیاری نەکردووە کەی ئاشکرا دەکرێت

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Asus ئەیسووس
بۆچونی تۆ