شاومی
18, نیسان 2023
زنجیرەی Xiaomi Tab 6 بە ڕوونمای 144 هێرتز و زیاترەوە نمایش کران

لە دوای چەند مانگێک لە هەواڵی دزە پێکراو و دەنگۆ، شاومی ئەمرۆ زنجیرە Xiaomi Tab 6ـی نمایش کرد، کە لەدوو تابلێت پێک دێت. تابلێتەکان بە شێوەیەکی گشتی تایبەتمەندییەکانیان هاوشێوەن تەنها لە رووی چیپسێت و پاتری و کامێرا نەبێت. جۆری پرۆ چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکەی قەبارەی 8,600 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات، لەبەرامبەر جۆری ئاسایی چیپسێتی Snapdragon 870 لەسەر جێگیر کراوە و قەبارەی پاترییەکەی 8840 مللی ئەمپێر / کاتژمێر بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات لە خۆ دەگرێت.

ڕوونمای تابلێتەکان لەجۆری LCDـیە قەبارەی 11 ئینج و بە ڕوونی 2.8K و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز. هەروەها تابلێتەکان بیرگەی UFS 3.1 و ڕامی LPDDR5 بۆ بەکارهاتووە. تابلێتەکان پشتگیری لە تەختەکلیل و پێنوسی زیرەکیش دەکەن. جۆری پرۆ کامێرای سەرەکی بەڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و کامێرای سێڵفی بەڕوونی 20 مێگاپیکسڵ و جۆری ئاساییش کامێرایی سەرەکی بە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵ و کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ. هەروەها پشتگیری لە Dolby Atmos و Dolby vision و HDR دەکەن.
شاومی کاتی بەردەست بوونی تابلێتەکان بۆ بازاڕەکانی جیهان ئاشکرا نەکرد. نرخەکانیش بەم جۆرە دەبن:
Xiaomi Pad 6 6/128 GB: CNY 1899 (US$275)
Xiaomi Pad 6 8/128 GB: CNY 1999 (US$290)
Xiaomi Pad 6 8/256 GB: CNY 2299 (US$335)
Xiaomi Pad 6 Pro 8/128 GB: CNY 2399 (US$350)
Xiaomi Pad 6 Pro 8/256 GB: CNY 2699 (US$390)
Xiaomi Pad 6 Pro 12/256 GB: CNY 2999 (US$435)
Xiaomi Pad 6 Pro 12/512 GB: CNY 3299 (US$480)
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.