سامسۆنگ 4, كانونی دووه‌م 2022

بە فەرمی مۆبایلی Galaxy S21 FE 5G بە ڕوونمای 120 هێرتز و چیپسێتی Snapdragon 888 نمایشکرا

سامسۆنگ لەم ساڵدا زۆر چاوەڕوانی نەکرد بۆ نمایشکردنی یەکەم مۆبایلی، کە ئەندامێکی دیکەیە لە زنجیرەی S21 بەناوی Galaxy S21 FE. خاوەن روونمایەکە بەقەبارەی 6.4 ئینج بە ڕوونی +FHD لەجۆری Dynamic AMOLED 2X بەتێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕایی وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز. هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی +HDR10 دەکات و خاوەن بڕوانامەی IP68ـە بۆ دژە ئاو و تۆز.

لە دواوەیدا خاوەن سێ کامێرایە، بەڕوونی 12 مێگاپیکسڵ بۆ کامێرای سەرەکی و ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ کە 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لەخۆ دەگرێت و کامێرای سێیەم بەڕوونی 12 مێگاپیکسڵ بۆ گۆشە فراوان. هەروەها کامێرای سێڵفییەکەی بەڕوونی 32 مێگاپیکسڵە.

بە چیپسێتی Snapdragon 888 بەهێزکراوە و بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت  8 گێگابایت بەردەست دەخرێت.

خاوەن پاترییەکی 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی 25 وات دەکات و هەروەها پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی بێ تەل و پێچەوانەش دەکات. لەڕووی دەنگەوە مۆبایلەکە خاوەن بڵندگۆی Stereoـە و پشتگیری لە Dolby Atmos دەکات.

هەرچی دەربارەی نرخ و کاتی بەردەست بوونییەتی،نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بریتییە لە 699 دۆلار و لە ڕێکەوتی 11ـی ئەم مانگە بەردەست دەخرێت.

سەرچاوە GSMArenaSamsung
بۆچونی تۆ