ئەپڵ 29, نیسان 2022

داهات و قازانجی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ چارەکی دووەمی ئەمساڵ بڵاو کرایەوە، یەکێک لە باشترین چارەکەکان بۆ ئەپڵ!

 

ئەپڵ بە فەرمی چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا داهات و قازانجی خۆی بۆ چارەکی دووەمی ئەمساڵ بڵاو کردەوە، لەم چارەکەدا داهاتی کۆمپانیای ئەپڵ بریتی بووە لە 97.3 ملیار دۆلار، بە ڕێژەی 9% زیاترە بەراورد بەهەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو، لەو ڕێژەیە 25 ملیار دۆلاری قازانج بووە

 

لەم چارەکەدا تەنها فرۆشی ئایپادەکان دابەزیوە لە بەرهەمەکانی ئەپڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی فرۆشەکان بەم شێوەیە بووە:

 

1- ئایفۆن: 50.57 ملیار دۆلار (5.5% زیادی کردووە بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو)

 

2- ماک: 10.43 ملیار دۆلار (14.3% زیادی کردووە بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو)

 

3- ئایپاد: 7.65 ملیار دۆلار (2.2% کەمی کردووە بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو)

 

4- کاتژمێری زیرەک: 8.82 ملیار دۆلار (12.2% زیادی کردووە بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو)

 

5- خزمەتگوزارییەکان: 19.82 ملیار دۆلار (17.2% زیادی کردووە بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو)

سەرچاوە 9to5mac
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ