گووگڵ
28, نیسان 2023
ئێستا پۆدکاست لە یوتیوب میوزیکدا بەردەستە

لە کۆتاییدا بەشی پۆدکاست بەردەست خرا بۆ یوتیوب میوزیک، بەڵام لە سەرەتادا تەنها بۆ بەکارهێنانی ئەپەکە لە ئەمریکا. لە ڕێگەیەوە دەتوانیت بە شێوەی ئۆفڵاین بەکاری بهێنیت، لە پاشبنەما (Background) ـدا بەکاری بهێنیت بە بێ بەشداری کردن و گۆڕانی پلان لە خۆڕاییەوە بۆ پریمییەم.
https://twitter.com/TeamYouTube/status/1651639680725655582?t=qDjF6_e4wmF4ahW5a2AFeA&s=19
ئێستا ئەپی یوتیوب میوزیک بەشێکی تایبەتی بە پۆدکاست کردۆتەوە و لە ڕێگەیەوە چەندین ئاسانکاری کردووە وەک دیاری کردنی پۆدکاستە دڵخوازەکانت، ئەو پۆدکاستانەی کە پێشووتر گوێت لێ گرتوون، وە لە هەمووی گرنگتر بریتییە لە جیاوازی کردن لە نێوان پۆدکاستی دەنگی و ڤیدیۆیی.
زیاد کردنی بەشی پۆدکاست بۆ یوتیوب میوزیک دەیکات بە ڕکابەرێکی باشتر بۆ سپۆتیفای، کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ئەنجامێکی مێژوویی تۆمار کرد بە 500 ملیۆن بەکارهێنەری چالاک بۆ ماوەی مانگێک. بەشی پۆدکاست لە یوتیوب میوزیک لە ئێستادا تەنها لە ئەمریکا بەردەستە و بەمزووانە بۆ وڵاتانی دیکەش بەردەست دەبێت لەسەر سیستەمەکانی ئەندرۆید، ئای ئۆ ئێس و وێب.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.