10
ڤیدیۆ 23, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

نوێترین ڤیدیۆی گۆرانی گۆرانیبێژ Selena Gomez بە کامێرای iPhone 11 Pro تۆمارکراوە

هەوادارانی گۆرانیبێژی ئەمریکی Selena Gomez بۆ ماوەی 4 ساڵە چاوەڕێی ئەلبومێکی نوێ لە گۆرانیبێژەکە دەکەن لەو ساتەوەی کە دواین ئەلبومی بە ناوی Revival ـە لە ساڵی 2015 ـەدا بڵاوکرایەوە. گۆرانیبێژەکە ئەمڕۆ گۆرانییەکی نوێی لە ئەلبومە نوێیەکەی بە ناوی “Lose You To Love Me” ـەوە بڵاوکردەوە.

تەواوی ڤیدیۆی گۆرانییە نوێیەکەی Selena Gomez بە کامێرای مۆبایلی iPhone 11 Pro تۆمارکراوە. ڕوون نییە کە پێداویستییەکانی تۆمارکردنی ڤیدیۆی وەکو ڕووناکی دەستکرد، ڕاگری مۆبایل یاخود هەر شتێکی دیکە بۆ پڕۆسەی تۆمارکردنی ڤیدیۆکە بەکارهاتبێت. بۆ بابەتی ئەپە بەکارهاتووەکان، دڵنیاین لەوەی کە ئەپە پڕۆفیشناڵەکانی وەک FilMic Pro یاخود هەر ئەپێکی دیکە بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆکە بەکارهاتووە، گەر نا تۆمارکردنێکی لەو جۆرە بە ئەپی سەرەکی Camera ئەستەمە ئەنجام بدرێت و ئەپی دەرەکی بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆی میوزیک و فیلمە بەناوبانگەکان بەکارهاتبوو کە لە پێشوودا بە کامێرای ئایفۆن تۆمار کرابوون.

https://twitter.com/selenagomez/status/1186860341268901888

بەم بۆنەیەوە، کۆمپانیای ئەپڵ ڤیدیۆیەکی 60 چرکەیی گۆرانی “Lose You To Love Me” ـی لە کەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە و وا دیارە شانازی دەکات بەوەی کاری تۆمارکردنی ڤیدیۆکە بە کامێرای ئایفۆن ئەنجامدراوە.

دەتوانیت لێرەوە بینەر و بیسەری تەواوی گۆرانییە نوێیەکەی Selena Gomez بە ناوی “Lose You To Love Me” ـەوە ببیت:

هەروەها، ئەپڵ دەستیکردووە بە پاڵپشتیکردنی گۆرانییەکە و نیشاندانی بەردەوامی لە ئەپەکانی iTunes و Apple Music ـدا.

سەرچاوە 9To5Mac
بۆچونی تۆ