ئەپڵ
6, حوزهیران 2022
بە فەرمی چیپسێتی Apple M2 ڕاگەیاندرا

ئەمڕۆ لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ WWDC 2022 نوێترین چیپسێت لە لایەن ئەپڵەوە ڕاگەیاندران، لە پاش M1, M1 Pro, M1 Max, M1 Ultra ئەپڵ M2 دەبینین، ئەپڵ بەڵێنی باشتر کردنێکی زۆری داوە بەراورد بە نەوەکانی پێش خۆی
هاوشێوەی ئەوانەی پێش خۆی بناغەی 5 نانۆمەترییەوە، بەڵام ئەم جۆرەیان 20 ملیار ترانزستەر لە خۆ دەگرێت و 25% بە گشتی خێراترە بەراورد بە Apple M1، بە وردی 18% باشتر لە CPU و 35% باشتر لە GPU، هەروەها ئەپڵ دەڵێت ئاستی لە نوێترین پرۆسێسەرێکی 10 ناووکی 1.9 هێندە باشترە

پشتگیری لە 24 گێگابایت میمۆری لە جۆری LPDDR5 دەکات و پشتگیری لە کارپێکردنی ڤیدیۆ بە 8K دەکات، یەکەمین ماک کە ئەم چیپسێتەی لەسەر جێگیر بکرێت ماک بووک ئێیەری نوێیە
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.