جۆراوجۆر
18, حوزهیران 2022
سۆنی نوێکردنەوەی سیستمی بە تایبەتمەندی ناوازەوە بۆ دوو کامێرا بەردەست کرد
لە میانەی نوێکردنەوەی سیستمی کامێرا نوێیەکانی خۆیدا، سۆنی نوێکردنەوەی بۆ هەردوو کامێرای Sony Alpha 1 و Sony Alpha 7S III بەردەست کرد بە چەندین تایبەتمەندی ناوازەوە.
گرنگترین تایبەتمەندی نوێکردنەوەی Sony Alpha 1 بریتیە لە زیادکردنی توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 8K و تایبەتمەندی 10-bit و ڕێژەی 4:2:2 بۆ ئەو کەسانەی کە گرنگی بە تۆمار کردنی ڤیدیۆ دەدەن و تایبەتمەندی وێنەگرتن بە شێوازی Lossless Compressed RAW واتە پەڕگەی جۆری خام بە شێوەی بچووکراوە و بێ تێکدانی ڕوونی بۆ وێنەگران.
هەرچی نوێکردنەوەی کامێرای Sony Alpha 7S IIIـیشە بە باشکردنی توانای فۆکەس کردنی چاو و باشترکردنی توانای دەست بەسەرداگرتنی ڕووناکی و دەنگ لە ڕێی کۆمپیوتەرەوە بۆ کامێراکە ڕاگەیەندرا.
شایانی باسە کامێرای Sony Alpha 1 یەکێکە لە ئاست بەرزترین کامێراکانی سۆنی تا ئێستا بەرهەمی هێنابێت و هەروەها کامێرای Sony Alpha 7S III یەکێکە لە باشترین کامێرا میرەرلێسەکانی زنجیرەی ILCE بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆ کە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە ڕوونی 4K و توانستی 120 وێنە لە چرکەیەکدا.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!