گووگڵ 4, تشرینی یەکەم 2023

گووگڵ 7 ساڵ پشتگیری لە زنجیرە مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 8 دەکات

 

ئەمڕۆ گووگڵ زنجیرە مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 8ی ڕاگەیاند و هەواڵێکی زۆر نایابی لەگەڵ بڵاو کردەوە. گووگڵ 7 ساڵ (تاوەکو ساڵی 2030) پشتگیری لە زنجیرە مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 8 دەکات، واتە 7 وەشانی ئەندرۆید و 7 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانە دەگات بە زنجیرە مۆبایلەکە.

7 ساڵ پشتگیری کردن لە مۆبایلە نوێیەکانی هەنگاوێکی گەورەیە بۆ گووگڵ، چوونکە بۆ تەواوی نەوەکانی پێشووتری 3 نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 5 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی بۆ بەردەست کردووە. بەڵام ئێستا و بەم هەنگاوە گووگڵ بووە پێشەنگی براندە بەناوبانگەکان و پێش ئەپڵ و سامسۆنگیشی دایەوە (ئەپڵ 5 ساڵ پشتگیری لە مۆبایلەکانی دەکات و سامسۆنگیش بە 4 نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 5 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانە پشتگیری لە مۆبایلەکانی دەکات).

سەرچاوە The Verge
تاگەکان google گووگڵ
بۆچونی تۆ