ئەپڵ 1, ئەیلوول 2022

ئایفۆن 14 ماکس یان ئایفۆن 14 پڵەس؟

 

ڕۆژ بە ڕۆژ نزیکتر دەبینەوە لە کۆنگرەی داهاتووی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ نمایش کردنی نوێترین بەرهەمەکانی، لە هەمووی گرنگتر زنجیرە مۆبایلی ئایفۆن 14، سەرچاوەکان پشت ڕاستی دەکەنەوە زنجیرەکە چوار نەوە لە خۆ دەگرێت، ئایفۆن 14 مینی، ئایفۆن 14، ئایفۆن 14 پرۆ ماکس

 

پێشووتر دەنگۆ هەبوون کە ناوی چوارەمین ئایفۆن لە زنجیرەکەدا کە لە ئایفۆن 14 مینی و ئایفۆن 14 بەهێزترە و لە ئایفۆن 14 پرۆ ماکس لاوازترە، ئایفۆن 14 ماکس دەبێت، بەڵام ئێستا سەرچاوەکانی ماڵپەڕی 9to5mac کە یەکێکن لە نزیکترین سەرچاوەکان لە کۆمپانیای ئەپڵەوە دەڵێت ناوی چوارەمین ئایفۆن بریتی دەبێت لە ئایفۆن 14 پڵەس، نەوەک ئایفۆن 14 ماکس

وێنەی بەرگی ئاوی و ڕوونی ئایفۆن 14 پڵەس دزەی پێ کراوە و ئەم بابەتە پشت ڕاست دەکاتەوە، بەڵام دەبێت بزانرێت هیچ زانیارییەک بە تەواوەتی فەرمی نییە تاوەکو کاتی کۆنگرە و ئاشکرا کردنی لە کۆنگرەکەدا، کۆنگرەکە لە کاتژمێر 8 شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان و لە ڕۆژی 7ی ئەم مانگەدا بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە 9to5Mac
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ