ئەپڵ 2, ئەیلوول 2022

سامسۆنگ لە ڕیکلامێکی نوێدا توانج لە کۆمپانیای ئەپڵ دەدات

 

سامسۆنگ لە نوێترین ڕیکلامیدا توانج لە کۆمپانیای ئەپڵ دەدات بەهۆی نەبوونی داهێنانی نوێ لە ئایفۆندا و بانگەشە بۆ تایبەتمەندی وەک کامێرای 108 مێگاپێکسڵی و نزیککردنەوەی 100 هێندەیی دەکات کە لە ئایفۆندا بەردەست نین

 

سامسۆنگ لە ڕیکلامەکەدا بە ئاشکرا دەیەوێت ئەوە بگەیەنێت بەمزووانە ئەو تایبەتمەندییانە و تایبەتمەندی دیکەش لە ئایفۆندا بەردەست نابێت و ئاماژە بەوە دەکات کە نوێترین بەرهەمەکانی Galaxy S22 Ultra و Galaxy Z Flip4 بژاردەیەکی باشتر بن، سامسۆنگ ئەم ڕیکلامەی تەنها 5 ڕۆژ پێش کۆنگرەی داهاتووی ئەپڵ بۆ نمایش کردنی نوێترین بەرهەمەکانی و لە نێویدا زنجیرەی ئایفۆن 14 بڵاو کردەوە

 

سەرچاوەی ئەم توانجەی سامسۆنگ بریتییە لەو هەواڵانەی کە باس لە گۆڕانکاری گەورە دەکەن لە کامێرای ئایفۆنی نوێدا کە دەڵێن کامێرای 48 مێگاپێکسڵی بە پشتگیری کردنی ڤیدیۆی 8K لە خۆ دەگرێت، سامسۆنگ دەیەوێت ئەوە بگەیەنێت ئەو گۆڕانکارییانە کەمن و هێشتا ناگەن بە گۆڕانکارییەکانی سامسۆنگ لە کامێرای مۆبایلە زیرەکەکان

سەرچاوە Mac Rumors
بۆچونی تۆ