سیستەمی وەگەرخەر 2, ئەیلوول 2022

ئەپی Microsoft Teams لەسەر سیستەمی Linux کۆتایی پێ دێت

 

بە فەرمی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند لە سەرەتای مانگی 12ی ئەمساڵ ئەپی Microsoft Teams لەسەر سیستەمی Linux خانەنشین دەکات، واتە لە کار کردن دەیوەستێنێت، بەڵام بەکارهێنەران لە ڕێگەی وێبەوە دەتوانن سوود لە خزمەتگوزاری Microsoft Teams وەر بگرن لەبری ئەپی Microsoft Teams

مایکرۆسۆفت دەڵێت لە ڕێگەی وێبەوە واتە لەسەر وێبگەڕەکان تەواوی تایبەتمەندییەکانی Microsoft Teams بەردەست دەبن بۆ بەکارهێنەرانی Linux بە شێوازێکی باشتر و گونجاوتر و خێراتر، بەڵام ئەم بەردەست بوونە لە ئەپی Microsoft Teams کارێکی قورسە و ئەوەش هۆکاری لە کار خستنی ئەپەکە و نوێ کردنەوەی ماڵپەڕی کار کردنی ئەپەکەیە لەسەر سیستەمی Linux

 

ئەپی Microsoft Teams لەگەڵ هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کرایەوە بۆ ئەوەی قوتابیان و مامۆستایان بە پلەی یەکەم لێی سوودمەند بن و بەردەوامی بە خوێندن بدەن لە ماڵەوە، وە هەروەها بۆ کۆبوونەوەی کۆمپانیاکان و چەندان مەبەستی جیاوازی تر بەکاردێت

سەرچاوە OMGLINUX
بۆچونی تۆ