ئامێرە هەمەجۆرەکان 2, ئه‌یلول 2022

کۆمپانیای کواڵکۆم و مێتا گەیشتنە ڕێککەوتن

 

کۆمپانیای کواڵکۆم و کۆمپانیای مێتا لە میانەی کۆنگرەی IFA 2022 ڕێککەوتنێکی نوێی نێوانیان ڕاگەیاند، ڕێککەوتنەکە بۆ ماوەی چەند ساڵێک بەردەوام دەبێت و لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا کۆمپانیای کواڵکۆم چیپسێتی دەستکاری کراو و تایبەت بە هێدسێتی VR ـی کۆمپانیای مێتا درووست دەکات، پێشووتر کۆمپانیای کواڵکۆم چیپسێتی بۆ هێدسێتە VR ـەکان درووست کردووە لە ژێر ناوی زنجیرە چیپسێتی Snapdragon XR، بەڵام ئێستا کۆمپانیاکە چیپسێتی دەستکاری کراو و باشتر کراو بە تایبەت بۆ هێدسێتە VR ـەکانی کۆمپانیای مێتا بەردەست دەخات

 

پێشووتریش هێدسێتە VR ـەکانی کۆمپانیای مێتا چیپسێتی Snapdragon XR بەکار هێناوە، بۆ نموونە لە هێدسێتی Meta Quest 2 چیپسێتی Snapdragon XR2 بەکار هێنراوە، کۆمپانیای کواڵکۆم ئاشکرای کردووە و نایشارێتەوە درووست کردنی چیپسێت بۆ هێدسێتە VR ـەکان کارێکی قورسە و ئاسان نییە و بەهۆکاری سەرەکی نرخ بەرزی هێدسێتە VR ـەکانی دادەنێت

 

مارک زوکەربێرگ ئاشکرای کرد هێدسێتی VR ـی داهاتووی کۆمپانیای مێتا لە مانگی 10ی ئەمساڵ نمایش دەکرێت، بەڵام ئاشکرای نەکرد ئەم چیپسێتە دەستکاری کرا و نوێیەی لەسەر جێگیر دەکرێت یان چیپسێتێکی دیکە

سەرچاوە Tech circle
بۆچونی تۆ