ئەندرۆید
11, نیسان 2024
وەشانی تاقیکاری ئەندرۆید 15 بڵاو کرایەوە

ئێستا وەشانی تاقیکاری گشتی ئەندرۆید 15 بەردەستە بۆ داونڵۆد کردن (کرتە لێرە بکە بۆ داونڵۆد کردن) لە دوای بڵاو کردنەوەی دوو وەشانی پێشبینینی گەشەپێدەران. ئەم وەشانی تاقیکارییە تەنها بۆ مۆبایلەکانی گووگڵ پێکسڵ و بە دیاری کراوی بۆ ئەم لیستە بەردەستە:
Pixel 5a
Pixel 6
Pixel 6 Pro
Pixel 6a
Pixel 7
Pixel 7 Pro
Pixel 7a
Pixel Tablet
Pixel Fold
Pixel 8
Pixel 8 Pro
وەشانی تاقیکاری زۆرجار کێشەی دیاری تێدایە، باشترە چاوەڕوانی جێگیر بکرێت کە لە مانگی داهاتوو و لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی گووگڵ بڵاو دەکرێتەوە.
پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی باس و خواسی ئێستای تەکنەلۆژیا، وەشانی ئەندرۆید 15 ـەش سەرنجێکی سەرەکی لەسەر زیرەکی دەستکرد بێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.