بابەتی گرینگ
7, تشرینی یەکەم 2022
لە بۆنەی شاومی بووین لە هەولێر بۆ نمایشکردنی Xiaomi 12T – ئەزموونکردنی نوێترین بەرهەمەکان لە نزیکەوە. بینەربن.
دوێنێ، ڕێکەوتی ٦ی ١٠ی ٢٠٢٢، لە شاری هەولێری پایتەختی کوردستان کۆمپانیای شاومی بۆنەیەکی تایبەت بە نمایشکردنی نوێترین بەرهەمەکانی ئەندامدا. بۆنەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای کۆمپانیای شاومی و هاوبەشانی کۆمپانیای شاومی لە عێراق، کۆمپانیای ئایتی لۆبی و مای تێلەکۆم، و هەروەها ژمارەیەک لە یوتیوبەر و شارەزای مۆبایل و ئایتی بەڕێوەچوو.
ستافی کەی ئای تی ئێن لەوێ ئامادەبوون و لەسەر پەڕەکانمان لە فەیسبووک و ئینستەگرام تەواوی بۆنەکەمان چرکە بە چرکە گواستەوە و تایبەتمەندی و نرخەکانمان ئاشکرا کرد. کرتە بکە بۆ چوونە ناو پەڕی فەیسبووک و کرتە بکە بۆ چوونە ناو هەژماری ئینستەگراممان.
لەسەرەوە بینەری ئەزموونی بەڕێوەبەری گشتی کەی ئای تی ئێن بن کە لە نزیکەوە بەرهەمەکان لە چاوی کامێرای کەی ئای تی ئێن بۆ ئێوە دەخاتە ڕوو و تایبەتمەندی و نرخەکانیش ئاماژە پێدەکات.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!