ئینتەرنێت
2, شوبات 2023
ئەم پیشانەی بە ئەگەرێکی زۆرەوە چاتبۆتەکانی وەک ChatGPT جێگەیان دەگرێتەوە

چاتبۆت و ئامرازە زیرەکییە دەستکردەکانی وەک ChatGPT، کە لە کاتێکی کەم دەتوانن ناوەڕۆک و نووسراوی ئاڵۆزتر و باشتر بەرهەم بهێنن، بەکاردەهێنرێن بۆ ئەنجامدانی کاری جیاواز لە نووسینی ئەرکەکانی قوتابخانە تا دروستکردنی بەڵگەنامەی یاسایی و تەنانەت نووسینی یاساشدا.
ئەم پیشە و کارانەی خوارەوە لە ماوەیەکی نزیکدا لەلایەن ChatGPT و ئامرازەکانی تری AI دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
ChatGPT دەتوانێت کۆدی کۆمپیوتەر بۆ بەرنامە و نەرمەواڵەکان بنووسێت. دەتوانێت بیرۆکەکان لە ئینگلیزییەکی سادە بگۆڕێت بۆ کۆد و زمانی بەرنامەسازی.
بە وتەی پسپۆڕانی AI و پسپۆڕانی یاسایی، ئامرازی ChatGPT دەتوانێت بە باشی بەڵگەنامە یاسایییەکان دابڕێژێت. بۆتی ChatGPT لەم دواییانەدا لە تاقیکردنەوەیەکی یاسا دەرچووە ئەمەش دوای ئەوەی توانیویەتی وتار لەسەر بابەتەکان لە یاسای دەستوورەوە تا باج و تاوانکارییەکان بنوسێت.
- پلاندانانی میدیایی و کڕین
سێر مارتن سۆرێل، بەڕێوەبەرێکی بەناوبانگی ڕیکلام و دامەزرێنەری WPP، کە گەورەترین گروپی ڕیکلام و PRی جیهانە، لە پانێڵێکی ئەم دواییەدا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات شێوازی کڕینی شوێنی ڕێکلام لەلایەن کۆمپانیاکانەوە لە ماوەی پێنج ساڵدا ئۆتۆماتیکی بێت و ئامرازگەلێکی ژیری دەستکرد کارەکان بکەن.
نووسینی ئیمەیڵی سادەی کارگێڕی یان خشتەی کار بۆ شتەکانی وەک دانان یان هەڵوەشاندنەوەی کاتەکانی چاوپێکەوتن دەتوانرێت بە ئاسانی لەلایەن ئامرازێکی وەک ChatGPT بنوسرێت.