ئەپڵ
10, تشرینی یەکەم 2022
داینامیک ئایلەند لە ئایپاد؟!

چەمکێکی نوێ و پێشبینییەکی نوێ بۆ جێگیر کردنی داینامیک ئایلەندی ئایفۆن 14 پرۆ لە ئایپاد پرۆ بڵاو کرایەوە.
چەمکەکە لە لایەن دیزاینەر Parker Ortolani بڵاو کراوەتەوە و نایابێتی ئایپاد پرۆ دەردەخات ئەگەر داینامیک ئایلەندی لەسەر جێگیر بکرێت. ئەوەی لە چەمکەکەدا هاتووە ئاماژە بە بەشێکی دیکە دەکات بە ناوی ‘Island Menus’، وەک قەدبڕێک بەکار دێت بۆ دەستگەیشتن بە چەند تایبەتمەندییەکی وەک Multitasking و Slide Over و هتد…، لە ئێستادا ئەمە تەنها چەمکێک(Concept) ـێکە و دیار نییە لە داهاتوودا دەبێتە ڕاستی یاخوود نا، بەڵام بە ڕای من نایابترین کار دەبێت کە ئەپڵ بۆ ئایپاد پرۆی داهاتووی ئەنجامی بدات.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.