گووگڵ 22, تشرینی دووه‌م 2022

ئەندرۆید TV و گووگڵ TV دەگوازرێنەوە بۆ app bundles لە ساڵی داهاتوودا

 

جۆری ستانداردی ئەپەکانی سیستەمی ئەندرۆید بۆ ماوەیەکی زۆر بریتین بوون لە APK (Android Package Kit)، ئێستا و بە شێوەیەکی هێواش گووگڵ دەیەوێت فۆرمات و جۆری ئەپەکانی سیستەمی ئەندرۆید بگۆڕێت بە AAB (Android App Bundle). کە ڕێگە دەدات ئەپەکە خێراتر کار بکات و بیرگەیەکی کەمتر داگیر بکات.

بەڕێز Josh Wentz لە تیمی بەڕێوەبردنی بەرهەمەکانی کۆمپانیای گووگڵ تی ڤی ڕایگەیاند ئەم گواستنەوەیە لە مانگی 5ی ساڵی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت و 6 مانگە گەشەپێدەران سەرقاڵن بە پەرەپێدانی ئەم پرۆژەیە و توانیویانە هەردوو ئەپەکە زۆر خێراتر بکەن و لەگەڵ ئەوەش کێشی %20 کەمتر بکەنەوە

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان google گووگڵ
بۆچونی تۆ