مێتا
19, تشرینی یەکەم 2023
واتسئەپ تایبەتمەندی سڕینەوەی نامەی دەنگی تاقی دەکاتەوە پاش ئەوەی گوێگر گوێ لە نامە دەنگییەکە دەگرێت

ئەمڕۆ واتسئەپ ڕایگەیاند لە وەشانی تاقیکاری (Beta)ی ئەپەکە تایبەتمەندییەک تاقی دەکەنەوە کە بریتییە لە ناردنی نامەی دەنگی بۆ گوێگر بە مەرجێک گوێگر بتوانێت تەنها یەکجار گوێی لێ بگرێت و پاشان نامەکە گوێی لێ نەگیرێتەوە و بسڕێتەوە. ئەگەر بتەوێت بەم شێوەیە نامە دەنگییەکانت بنێریت، ئەوە لە کاتی تۆمار کردنی نامە دەنگییەکە، ژمارە 1 ـێک دەردەکەوێت و تۆش کرتەی لێ دەکەیت، پاشان بەم شێوەیە نامە دەنگییەکە دەنێردرێت. وە بۆ ئەوەی دڵنیا ببیتەوە بەم شێوەیە ڕۆیشتووە، ژمارە 1 ـێک وەک ئاماژەدان بە یەکجار گوێ لێگرتن لە پاڵ نامەکەدا دەردەکەوێت.

وەکو هەموو تایبەتمەندییەکانی دیکەی وەشانی تاقیکاری واتسئەپ، مەحاڵە کاتێک دیاری بکرێت بۆ بەردەست خستنی ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەکارهێنەری ئاسایی، واتە کاتی بەردەست بوونی بۆ بەکارهێنەری ئاسایی دیاری نەکراوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.