ئۆنەر 23, تشرینی دووه‌م 2022

مۆبایلی Honor Magic Vs سوکەڵەترین مۆبایلی چەماوەی ئۆنەر بۆ ڕکابەری گالەکسی فۆڵد نمایشکرا

ئۆنەر لە بۆنەیەکی گەورەی دوو ڕۆژیدا لە چین، نەوەیەکی نوێی لە مۆبایلە چەماوەکەی خۆی بەناوی Honor Magic Vs نمایشکرد. بەرهەمەکە تەنکترە و لە کێشدا سوکەڵەترە، و ئۆنەر دەڵێت ئەمەش هەمووی بەهۆی دیزاینی نوێی تەوەرەکەی (Hinge)ـەکەیەوە بووە، کە دەکاتە ئەو ڕاگرەی هەر دوو بەشی مۆبایلە چەماوەکە بەیەکەوە گرێدەدات و یارمەتیدەرە لە چەماندنەوەی. دیزاینی ئەم تەوەرەیە بەشێوەیەک لێ کراوە کە ڕێگە بە مۆبایلەکە دەدات بەبێ هیچ کەلێنێک دابخرێت.

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە بەم شێوەیەیە:

– چیپ: Snapdragon 8+ Gen 1

– ڕام و بیرگە: 8/256 گێگابایت و 12/256 گێگابایت و 12/512 گێگابایت

– ڕوونماکەی: 7.9 ئینجی ئۆلێد لە ناوەوە بە ڕوونی 2272×1984 پیکسڵ و ٩٠ هێرتز تێکرای نوێبوونەوەیەتی و ڕووناکی تا ٨٠٠ نیتە. لە ڕووی دەرەوەیشی ڕوونمایەکی 6.45 ئینجی ئۆلێدی بە ڕوونی 2560×1080 تێدا جێگیرکراوە و ١٢٠ هێرتز تێکڕای نوێبوونەوەیەتی و پاڵپشتی HDR10+ دەکات.

– کامێرای سەرەکی: ٥٤ مێگاپیکسڵە بە هەستەوەری Sony IMX800 و جۆری زۆر فراوان واتا ئەڵتڕاوایدەکەی ٥٠ مێگاپیکسڵە و جۆری تێلەفۆتۆکەی ٨ مێگاپیکسڵە بەبوونی توانای ٣ جار هێنانەپێش.

– کامێرای سێڵفییەکەی ١٦ مێگاپیکسڵە.

– پاتری: ٥٠٠٠ ملی ئەمپێرە بە بوونی ٦٦ وات خێرابارگاوی بوونەوە کە بە ٤٦ خولەک لە ٠ بۆ ١٠٠ پڕی دەکاتەوە.

– سیستەم: ڕووکاری MagicOS 7ی بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید ١٢ی لەسەر دەبێت.

ئەم مۆبایلە تەوەرەکەی (هینجەکەی) جیاوازە و تەنها پێکهاتووە لە ٤ بەش و بەرگەی زۆر دەگرێت. بەپێی تاقیکردنەوەکانیان، بەرگەی ٤٠٠ هەزار جار چەمانەوە دەگرێت، کە دەکاتە ١٠ ساڵ بەکارهێنان بە ١٠٠ جار چەماندنەوە لە ڕۆژێکدا.

ئەم مۆبایلە چەماوەیە بە ڕەنگی پڕتەقاڵی و شینی سەوزباو و ڕەش و هەروەها جۆرێکی تایبەتیش کە ڕەش و زێرییە بەردەست دەکرێت.

مۆبایلەکە نرخی بەم شێوەیە دەبێت لە چین:

– بۆ بیرگەی ٢٥٦ و ڕامی ٨ گێگابایت نرخی ١٠٥٠ دۆلار

– بۆ بیرگەی ٢٥٦ و ڕامی ١٢ گێگابایت نرخی ١١٢٠ دۆلار

– بۆ بیرگەی ٥١٢ و ڕامی ١٢ گێگابایت نرخی ١٢٦٠ دۆلار

لە ئێستادا داواکاری پێشوەختە دەستی پێکردووە و لە ٣٠ مانگ بەردەست دەبێت. سەبارەت بە بەردەست بوونی لە بازاڕەکانی جیهان، بەپێی وتەی بەرپرسانی ئۆنەر، ئۆنەر ماجیک ڤی ئێس لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣ لە جیهان بەردەست دەبێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Honor HonorMagicVs
بۆچونی تۆ