سامسۆنگ
31, کانوونی دووەم 2023
سامسۆنگ داهاتی خۆی بۆ ساڵی 2022 بڵاو کردەوە

سامسۆنگ ئەنجامە داراییەکانی بۆ چارەکی کۆتایی ساڵی 2022 و تەواوی ساڵەکە بڵاو کردەوە، وە جارێکی دیکەش توانی داهاتێکی پێوانەیی تۆمار بکات بۆ تەواوی 12 مانگەکە، داهاتی کۆمپانیاکە بۆ تەواوی ساڵی 2022 بریتی بووە لە 244 ملیار دۆلار، ئەم ڕێژەیە 8% زیاترە لە ساڵی 2021.

ماوەی چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوو بۆ سامسۆنگ و تەواوی کۆمپانیاکانی دیکەش زۆر خراپ بوو، بەهۆی لاوازی خواست لەسەر بەرهەمەکان و کێشەی ئابووری جیهانی، بەشی مۆبایلی کۆمپانیای سامسۆنگ لە چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 9% بەروارد بەهەمان چارەک لە ساڵی ڕابردوو داهاتی کەمی کردووە، بەڵام بۆ تەواوی ساڵەکە 10% داهاتی زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.