هەواڵ
10, کانوونی دووەم 2025
تەلەڤزیۆنەکەی TCL تایبەتمەندی ناوازەی هەیە و نرخی زۆر گونجاوە
لەبری ئەوەی هەموو تەلەڤزیۆنەکانی نوێ بکاتەوە، TCL لە کۆنگرەی CES 2025 تەنها QM6K Mini LED نوێ کردەوە. کۆمپانیاکە دەڵێت یەکەم تەلەڤزیۆنە لە چەشنی خۆیدا کە بەو تایبەتمەندی و نرخە.
تەلەڤزیۆنەکە 500 local dimming لە خۆ دەگرێت بۆ باشترکردنی کوالێتی و ڕووناکی ڕوونماکە. تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتزە و پشتگیری لە Dolby Vision Filmmaker دەکات و فرمانی دەنگی Google TV لە خۆ دەگرێت.
هەروەها TCL هەموو هەواڵی خۆی دەدات بۆ نەهێشتنی دیاردەی تەشەنەکردنی ڕووناکی لە دەوری وێنە تاریکەکان کە لایەنێکی خراپی پانێڵەکانی mini LED بەروارد بە OLED.
تەلەڤزۆیەنەکە بە قەبارەی 50 ئینج تاکو 98 ئینج بەردەست دەبێت و نرخەکان بەم شێوەیە دەبن.
98-ئینج: $3,499.99
85-ئینج: $1,999.99
75-ئینج: $1,299.99
65-ئینج: $999.99
55-inئینج: $799.99
50-ئینج: $749.99
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.