مۆبایل و تابلێت 31, تشرینی یەکەم 2023

بەفەرمی مۆبایلی Huawei Nova 11 SE نمایش کرا

هواوەی بە بێدەنگی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Huawei Nova 11 SE بڵاو کردەوە. قەبارەی ڕوونماکەی 6.67 ئینجە لە جۆری OLED و ڕوونی +FHD و تێکرایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز. کامێرای سێڵفی لە چاڵی ڕوونما جێگیر کراوە بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ.

بەچیسسێتی Snapdragon 680 کار دەکات. پاترییەکەی قەبارەی 4,500 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 66 وات کە توانای هەیە تەواوی پاترییەکە لە 32 خولەک بارگاوی بکاتەوە. پشتگیری لە NFC دەکات و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما جێگیر کراوە.

 

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بریتییە لە 273 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و نرخی 300 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت.

سەرچاوە GSM Arena
بۆچونی تۆ