بابەتی گرینگ 10, تشرینی یەکەم 2023

کۆمپانیای کەی ئای تی ئێن دادەمەزرێت

 

12 ساڵ بێ دابڕان بە شەو و رۆژ لە پێناو خزمەتکردنی بواری تەنکەلۆژیا کاتمان تەرخان کرد تاوەکو ئەمرۆ ئەم بەرهەمەی لێ دروست بووە و چەندان کەس بوون بە ئەو پردە بۆ بەردەوام بونمان و گەیاندنی زانیاری نوێ و سەردەمیانە بە شێوازێکی ئەکادیمی. بۆیە بەهۆی نەبونی پاڵپشتێکی باش لەلایەن کۆمپانیا و لایەنی پەیوەندیدار بیرمان لە نوێترین پرۆژە کردەوە کە تێدا دەیان گەنج لەم تیمە بەشدار دەبن لە داهاتوو و ئێستادا بۆ پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزارییەکانی وێبسایت و  سیستەمی ژمێریاری و ئەپڵیکەیشن و سایبەر سیکورتی و هتد.. لە ساڵیادی دامەزراندی تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی و دوای 12 ساڵ بە خوێنەران و هەوادارانمان ڕادەگەیەنین لقی نوێی کەی ئای تی ئێن دەکرێتەوە لە ژێر ناوی کۆمپانیای کەی ئای تی ئێن بۆ تەکنەلۆژیای زانیاری و بەرنامەسازی. ئێستا مۆڵەتی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان هەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئۆفیسی سەرەکیمان لە شاری هەولێر و سلێمانی دەکەینەوە تاوەکو زیاتر خزمەتی بەشداربوانمان بکەین.

___________________________________________

لەگەڵ ئێمە لە لوتکە دەمێنیتەوە،

ئێمە شارەزای پیشەسازییەکەین، هاوکارت دەبین هەموو شتێک بگۆریت.

کەی ئای تی ئێن گروپ (کۆمپانیای کەی ئای تی ئێن) لقێکی نوێیە لە تۆڕی کەی ئای تی ئێن کە ئامانجی هاوکاربوونی خاوەنکار و خاوەن بیرۆکەکانە بۆ ئەوەی کارەکانیان بەسەردەمی بکەن یاخود بیرۆکەکانیان بگۆرن بۆ دامەزراوەیەکی بازرگانی.

ئەو بوارانەی کۆمپانیای کەی ئای ئێن کاری تێدا دەکات:

• گرافیک و ڤیدیۆ

• UX/UI دیزاین و ڕاوێژکاری

• پەرەپێدانی وێب

• خزمەتگوزارییەکانی کلاود

• ئەندازیاری سۆفتوێر

• پەرەپێدانی بەرنامەی مۆبایل

تۆی بەرێزیش ئەگەر بیرۆکەت هەیە و هیچ لایەنێک نییە پشتگیریت بکات ئەوە لە لای ئێمە بیرۆکەکانت دەکەین بە ڕاستی، یاخود شارەزای یەکێک لەو خزمەتگوازاریانەی کە ئاماژەمان پێکردووە و دەتەوێت کار بکەیت بە شێوازی فریلانس ئەوا دەتوانیت پەیوەندی بە تیمی کەی ئای تی ئێن بکەیت لە رێگای ئەم ژمارە تەلەفۆنانەوە:

07705541515

07505541515

پەڕەی فەرمی کۆمپانیای کەی ئای تی ئێن لە فەیسبووک:

https://www.facebook.com/kitngroup

ئامانجی سەرەکی لە کردنەوەی کۆمپانیای کەی ئای تی ئێن بە پلەی یەکەم خزمەت کردنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کوردستان و پاشان بەدەست هێنانی داهاتی سەربەخۆیە بۆ نووسەران و دەستەی بەڕێوەبەران چونکە بۆ ماوەی 12 ساڵە هیچ لایەنێک بە شێوەیەکی جددی پاڵپشتی ئێمەی نەکردووە. بەپلەی دووەمیش ڕەخساندنی هەلە بۆ ستاف و هەروەها گەنجانیش تاوەکو لەم سەکۆیەوە پەرە بەتواناکانیان بدەن و بەرەو دەهاتوو هەنگاو بنێن.

بۆچونی تۆ