رەقەکاڵا
7, کانوونی دووەم 2025
نوێترین لاپتۆپەکانی MSI دواین پارچەکانی ئینڤیدیا، ئینتێڵ و ئەی ئێم دی لە خۆ ئەگرن
نمایش کردنی زنجیرە گرافیک کاردی RTX 50 کاتێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی گەیمینگ، وەک MSI، لاپتۆپەکانیان نوێ بکەن. MSI بە نزیکی هەموو مۆدێلی لاپتۆپەکانی بە گرافیک کاردی ئینڤیدیا و تایبەتمەندی ژیری دەستکرد و پرۆسێسەرەکانی ئەی ئێم دی و ئینتێڵ نوێ کردەوە.
MSI Titan 18 HX AI
لە باشترین لاپتۆپە MSI دەست پێ دەکەین، MSI Titan 18 HX AI. ڕوونماکەی 18 ئینجە و لە جۆری mini LED و ڕوونی 3840*2400 پیکسڵە و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە. بە پرۆسێسەری Core Ultra 9 275HX و گرافیک کاردی RTX 5080 یان RTX 5090 بەردەست دەبێت. لەگەڵ بژاردەی ڕامی تاکو 96 گێگابایت لە جۆری DDR5 و بیرگەی جۆری Gen5 و Gen4 NVMe M.2 SSD.
پاترییەکەی قەبارەی 99.9Wh، دوو دەرچەی Thunderbolt 5 و USB-C و سێ دەرچەی USB-A 3.2 Gen 2 و HDMI 2.1 و یەک دەرچەی gigabit ethernet و SD Card لە خۆ دەگرێت. نرخی لە 5,000 دۆلارەوە دەست پێ دەکات.
MSI Raider 18 HX AI
زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی بەهەمان شێوەی MSI Titan 18 HX AI. هەمان جۆری ڕوونما، بژاردەی GPU، ڕام، دەرچە، پاتری و بیرگەی هەیە. بەڵام Touchpad لایتی نییە بەڵکو RGB. هەروەها بە پرۆسێسەری Intel Ultra 9 275HX یان AMD Ryzen 9 9955HX3D بەردەست دەبێت.
MSI Vector A18 HX
مۆدێلەکە بە سێ قەبارەی جیاوازی 16 و 17 و 18 ئینج بەردەست دەبێت. قەبارەی 18 ئینج ڕوونماکەی ڕوونی 2560*1600 پیسکڵە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 240 هێرتزە و لە جۆری IPS. بە گرافیک کاردی RTX 5070 Ti و RTX 5080 و، پرۆسێسەرەکانی ئەی ئێم دی بەردەست دەبێت و پاترییەکەی قەبارەی 99.9Whr. دوو مۆدێلەکەی دیکەش تەنها ڕوونماکانیان بچووکتر، بەڵام هەمان تایبەتمەندی هەیە و بە پرۆسێسەرەکانی Intel Arrow Lake بەردەست دەبن، بەڵام 17 ئینجی بژاردەی گرافیک کاردی تاکو RTX 5090 دەبێت.
MSI Stealth 18 HX AI
لە کاتێکدا هەموو ئەو لاپتۆپانەی سەرەوە کە باسمان لێوە کرد ئەستوورن، ئەم مۆدێلە تەواو پێچەوانەیە کە یەکێکە لە بەناوبانگترین لاپتۆپەکانی MSI بەهۆی تەنکییەکەی. بە قەبارەی 16 و 18 ئینج بوونی دەبێت، لە کاتێکدا بە بژاردەی RTX 5070 Ti و RTX 5090 بەردەست دەبێت. قەبارەی 18 ئینجی لاپتۆپەکە ڕوونماکەی 4K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 240 هێرتزە و بە پرۆسێسەری Intel Ultra 9 275HX یان AMD Ryzen AI 9 HX 370 بەردەست دەبێت. قەبارەی 16 ئینج تەنها پرۆسێسەری Ryzen AI 9 HX 370 بوونی دەبێت.
MSI Cyborg A17 AI
ئەم مۆدێلە زیاتر بە دیزاینەکەی ناسراوە کە پێی دەوترێت Seethrough. بە سێ قەبارەی جیاواز بەردەست دەبێت، 14 و 15 و 17 ئینج. بژاردەی پرۆسێسەری Intel Core Ultra 7 240H یان AMD Ryzen 7 260 و گرافیک کاردی زنجیرەی RTX 50 بەردەست دەبێت.
MSI Crosshair 18 HX AI and MSI Pulse
لە کۆتایی، MSI هەردوو هەرزانترین مۆدێلی نوێ کردەوە Crosshare و Pulse کە لاپتۆپی گەیمینگن. بە گرافیک کاردی RTX 5070 بەردەست دەبن و مۆدێلی Crosshair 18 هەرزانترین لاپتۆپی 18 ئینج دەبێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.