ئەپ و نەرمەکاڵا 29, شوبات 2020

لەمەودوا دەتوانیت وێنە 3 دوورییەکان بە مۆبایلە تاک کامێراکانیش لە Facebook درووست بکەیت

لە ڕاگەیاندراوێکدا، فەیسبووک ڕایگەیاند کە لەمەودوا ڕێگە دەدات وێنە 3 دوورییەکان لە ئەپەکەدا درووست بکەیت، تەنانەت ئەگەر مۆبایلەکەشت یەک دانە کامێرای هەبێت. ئەمە دەرفەت بە بەکارهێنەرانی مۆبایلی زیاتر دەدات تاوەکو سوود لە تایبەتمەندییەکە وەربگرن. هەروەها فەیسبووک دەڵێت دەتوانرێت لەمەودوا لە ڕێگەی کامێرای پێشەوەش وێنە 3 دوورییەکان لە ئەپەکەدا درووست بکرێن.

ئەم تایبەتمەندییە لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2018 ـەدا ڕاگەیاندرا و تەنها دەتوانرا لە ڕێگەی ئەو مۆبایلانەوە ئەنجام بدرایە کە خاوەن 2 کامێرا یاخود زیاتر بوون و دەیانتوانی وێنەی Portrait بچرکێنن. بەڵام، لەمەودوا دەتوانرێت لە مۆبایلە تاک کامێراکەشتدا وێنەی 3 دووری درووست بکەیت و لە هەژمارەکەتدا پۆستی بکەیت.

بە پێی فەیسبووک بێت، ئەم تەکنیکی تاکە کامێرایە، تەکنەلۆژیای Machine Learning بەکاردەهێنێت بۆ درووستکردنی پێکهاتەی وێنەی 3 دووری. تەکنیکەکە بەم شێوەیە کار دەکات:

هەروەها ئەمە وێنەیەکە کە بە مۆبایلێکی تاک کامێرا چرکێندراوە و بووە بە وێنەیەکی 3 دووری:

ئەم تایبەتمەندییە لە مۆبایلە تاک کامێراکان پشتگیری لە مۆبایلی iPhone 7 یان نوێتر، مۆبایلی Android ـی ئاست مامناوەند یاخود بەرز دەکات.

وا دەرناکەوێت کە بە تەواوی دەست کرابێت بە بەردەستکردنی تایبەتمەندییەکە بۆ بەکارهێنەران، هەروەها ئاشکرا نەکراوە بە دیاریکراوی کەی بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ