هەواڵ 23, ئازار 2023

بەفەرمی هواوەی مۆبایلی چەماوەی Huawei Mate X3 بە لاشەیەکی سووکەڵە و دژە ئاو نمایش کرد

 

ئەمرۆ هواوەی یەکێک لە گەورەترین بۆنەکانی خۆی بەست کە تێیدا کۆمەڵێک بەرهەمی نمایش کرد، یەکێکیش لەو بەرهەمەکان بریتیی بوو لە مۆبایلی Huawei Mate X3 بە کێشێکی سووکەڵە و دیزاینێکی تەنگ کە تەنها 5.3mm ئەستورە.

هەردوو ڕوونماکانی لە جۆری OLED وتێکڕای نوێ بوونەوەیان 120 هێرتزە، ڕوونما بچوکەکەی قەبارەی 6.4 ئینجا بە ڕوونی 2504×1080 پیکسڵ، هەرچی ڕوونما گەورەکەیەتی قەبارەی 7.85 ئینجە بە ڕوونی 2496×2224 پیکسڵ. ڕوونماکەی توانای هەیە بە چەند پلەیەکی جیاواز بچەمێتەوە، کە بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی و سەیرکردنی ڤیدیۆ بەکاری بهێنیت. خاوەنی بڕوانامەی IPX8 بۆ دژە ئاو.

هەردوو ڕوونماکە کامێرای سێڵفیان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵە، لە بەشی دواوەش سێ کامێرا لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵ و 12 مێگاپیکسڵیش بۆ کامێرای تێلەفۆتۆ کە توانای 5 هێندە نزیکردنەوەی هەیە.

چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە بەڵام مۆدێمی 4G بۆ بەکار هێنراوە بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە کە ناتوانێت مۆدێمی 5G بەکاربهێنیت. پاترییەکەی قەبارەی 4800 مللی ئەمپێر / کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 60 وات لە ڕێگەی وایەرە و 50 وات لە ڕێگەی بێ تەل لە خۆ دەگرێت.

مۆبایلەکە تەنها لە چین بەردەست دەبێت و هواوەی هیچ شتێکی دەربارەی بەردەست بوونی لە جیهان ڕانەگەیاندووە.

نرخ:

12GB + 256GB – 1,999$

12GB + 512GB – 2,050$

12GB + 1TB – 2,340$

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ