ڕیەلمی 23, کانوونی دووەم 2024

ڕیەلمی مۆبایلێکی نوێی زیرەکی بە نرخی 65 دۆلار نمایش کرد

ڕیەلمی زنجیرە مۆبایلێکی نوێی بە ناوی نۆوت نمایش کرد و یەکەمین بەرهەمی ئەو زنجیرەیە ناوی ڕیەلمی نۆوت 50 ـیە. ڕوونمایەکی قەبارە 6.74 ئینج لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +HD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 560 نیت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 5 مێگاپێکسڵە.

چیپسێتی Unisoc T612 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە. پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 10 واتی هەیە. بڕوانامەی IP54ی بۆ دژە پرشەی ئاو بەدەست هێناوە.

نرخی مۆبایلەکە لە فلیپین لە 65 دۆلارەوە دەست پێدەکات.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Realme ڕیەلمی
بۆچونی تۆ