ئەپ و نەرمەکاڵا
7, تشرینی دووەم 2023
یوتیوب تایبەتمەندییەکی نوێ تاقی دەکاتەوە کە دەتوانیت پرسیار دەربارەی ڤیدیۆکان بکەیت

دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوو یوتیوب چەند تایبەتمەندییەکی بۆ دروستکەرانی ناوەڕۆک ڕاگەیاند کە بە ژیری دەستکرد کارییان دەکرد. ئێستاش بۆ بەکارهێنەرانی دوو تایبەتمەندی نوێ تاقی دەکاتەوە کە بەهەمان شێوە بە ژیری دەستکرد کار دەکات.
تایبەتمەندیی یەکەم بریتییە لە دوگمەی “ASK” واتا “بپرسە” ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات پرسیار دەربارەی ڤیدیۆکان بکات، وەک پوختکردنەوەی ئەو بابەتەی لە ڤیدیۆکەدا باس دەکرێت یان پێشنیار کردنی ڤیدیۆی هاوشێوە…هتد.
تایبەتمەندی دووەم بریتییە لە پوخت کردنەوەی کۆمێنتەکان و لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە و پیشاندانیان لە بەشێکی جیاکراوەی نوێی بە ناوی Topics.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.