گووگڵ 13, ئاب 2024

گووگڵ کاتژمێرە زیرەکە نوێیەکەی بە دوو قەبارەی جیاواز بەردەست دەکات

لە پاڵ بەرهەمە نمایش کراوەکانی دیکەی، گووگڵ ئەمشەو کاتژمێرێکی زیرەکی نوێی بە ناوی Pixel Watch 3 بە قەبارەی 41ملم و 45ملم نمایش کرد. دیزاینی کاتژمێرەکە هاوشێوەی نەوەی پێش خۆیەتی بەڵام گۆڕانکاری ناوەکی کراوە.

کاتژمێرەکە هەمان چیپسێتی Snapdragon W5+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و توانای پێوانی ئۆکسجینی نێو خوێن و پلەی گەرمی پێست و GPS هەیە، هەروەها چیپی UWB بۆ زیاد کراوە.

هەردوو جۆرەکەی ڕوونماکەی ڕووناکی بەرز کراوەتەوە بۆ 2,000 نیت، جۆری 41ملم ڕوونماکەی قەبارەی 1.2 ئینج و جۆری 45 ملم ڕوونماکەی قەبارەی 1.4 ئینجە.

ئێستا کاتژمێرەکە پشتگیری لە Bluetooth LE دەکات. جۆری 41 ملم پاترییەکەی قەبارەی 310 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و جۆری 45 ملم قەبارەی 420 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و بەرگەی 24 کاتژمێر کار کردن دەگرن بە کار کردنی تایبەتمەندی AOD. نرخی جۆری 41ملم 349 دۆلار و جۆری 45ملم 399 دۆلارە بۆ جۆری Wi-Fi و Bluetooth، ئەگەر پشتگیری لە LTE بکات 100 دۆلار بۆ هەر یەکەیان زیاترە لەو نرخە.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان google گووگڵ
بۆچونی تۆ