ڕیەلمی 11, ئایار 2023

زنجیرە مۆبایلی Relame 11 نمایش کرا؛ جۆری پرۆ پڵەس کامێرای 200 مێگاپیکسڵی لە خۆ دەگرێت

بەفەرمی ڕیەڵمی زنجیرەی Realme 11 نمایش کرد، کە لە سێ مۆبایل پێکدێت، جۆری ئاسایی و پرۆ و پرۆ پڵەس.

+Realme 11 Pro

سەرنجی سەرەکی ڕیەڵمی لەسەر ئەم مۆبایلە کامێرای 200 مێگاپیکسڵی بوو، کامێرای سەرەکی دواوە بە ڕوونی 200 مێگاپیکسڵە بە هەستەوەری Samsung HP3 پشتگیری لە OIS دەکات و خاوەندارێتی لە تایبەتمەندی Super night Scape و Moon Mode و Starry Mode Pro دەکات و توانای هەیە بە ڕوونی 4K ڤیدیۆ تۆمار بکات. دوو کامێراکەی دیکەش بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپیکسڵیش بۆ ماکرۆ.

بژاردەی ڕەنگە سەوزەکەی بە چەرم دروستکراوە، ڕوونماکەی قەبارەی 6.7 ئینجە لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ و هەستەوەری پەنجە مۆر لە ژێر ڕوونماکەی جێگیر کراوە.

چیپسێتی Dimensity 7050 لەسەر جێگیر کراوە و بە بە بژاردەی ڕامی تاوەکو 12 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت بەدەست دەبێت. پاترییەکی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر/ کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات.

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە 289 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت.

 

Realme 11 Pro

دووەم باشترین مۆبایلە لە زنجیرەکەدا، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 100 مێگاپیکسڵ و پشتگیری کردن لە OIS و تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ، ڕوونی کامێرای سێڵفیش 16 مێگاپیکسڵە.

 

ڕوونمای مۆبایلەکە لەجۆری OLED بە قەبارەی 6.7 ئینج بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای دەست لێدانی 360 هێرتز، پشتگیری لە +HDR10 و DCI-P3 دەکات.

بە هەمان شێوەی جۆری پرۆ پڵەس چیپسێتی Dimensity 7050 لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر/ کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە 259 دۆلار دەبێت بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت.

 

Realme 11

بچوکترین مۆبایلە لە زنجیرەەکەدا، قەبارەی ڕوونماکەی 6.43 ئینجە لە جۆری AMOLED و بەڕوونی +FHD و تێکرایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکرایی دەست لێدانی 180 هێرتز.

 

لەبەشی پشتەوە دوو کامێرا لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 64 مێگاپیکسڵ و بە پشتگیری کردن لە OIS و 2 مێگاپیکسڵیش بۆ ماکرۆ، ڕوونی کامێرای سێڵفیش 8 مێگاپیکسڵە. چیپسێتی Dimensity 6020 لەسەر جێگیر کراوە.

پاترییەکی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر/ کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە 230 دۆلار دەبێت بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Realme ڕیەڵمی
بۆچونی تۆ