هەواڵ
19, ئایار 2023
هواوەی هەنگاوێکی نوێ بۆ بەرەو پێشخستنی سیستەمەکەی دەنێت

بە پێی وتە و سەرچاوەکانی Financial Times بێت، کۆمپانیای Volkswagen لە گفتوگۆدایە لەگەڵ هواوەی بۆ جێگیر کردنی سیستەمی Harmony OS لە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کۆمپانیاکە کە لە چین دەفرۆشرێن. بە لەبەرچاو گرتنی لایەنگری بەهێزی بەکارهێنەرە چینییەکان بۆ تەکنەلۆژیا و بەرهەمی ناوخۆیی. ئەوەی جێگای سەرنجە، یەکێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکات کە Volkswagen بژاردەکانی تەنها لە هواوەیدا سنووردار نەکردووە، کۆمپانیا ئەڵمانییەکە بەدوای هاوبەشێکی درێژخایەندا دەگەڕێت لە چین بەگشتی لە بوارە جیاجیاکاندا، بەڵام پێدەچێت هواوەی لە پێشەنگی لیستەکەدا بێت بەهۆی سیستەمەکەیەوە.
نەرمەواڵە (Software)ی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی کۆمپانیا ئەڵمانییەکە کێشەی لاگ کردنیان هەیە و کۆمپانیاکە چاوی لەوەیە ئەم کێشەیە چارەسەر بکات.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.