شاومی 26, حوزه‌یران 2025

تابلێتی Xiaomi Pad 7S Pro بە ڕوونمای 12.5 ئینجی نمایش کرا

هەر لە کۆنگرەکەی ئەمڕۆی شاومیدا، یەکێک لە بەرهەمە نمایش کراوەکان بریتی بوو لە تابلێتی Xiaomi Pad 7S Pro. تابلێتەکە چیپسێتی Xring O1 ـی تایبەت بە شاومی لەسەر جێگیر کراوە بە بناغەی 3 نانۆمەتری.

ڕوونمای تابلێتەکە قەبارەی 12.5 ئینجە لە جۆری LCD بە ڕوونی 3.2K و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 1,000 نیت. پاترییەکەی قەبارەی 10,610 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 120 وات دەکات.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفیشی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە. چوار ڕەنگی جیاوازی هەیە و پشتگیری لە تەختەکلیل و پێنووسی زیرەک دەکات. نرخی دەستپێکی تابلێتەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 460 دۆلار.

سەرچاوە Sparrows news
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ