ڤیڤۆ
23, ئایار 2023
بە فەرمی تابلێتی iQOO Pad نمایش کرا

لە پاڵ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی iQOO Neo 8، براندی ئای کیو ئۆ ئۆ تابلێتی iQOO Pad نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 12.1 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 1800 * 2880 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت لەگەڵ کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵی. چیپسێتی Mediatek Dimensity 9200 Plus لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری پێنووسی زیرەک و تەختەکلیل دەکات. هەروەها پاترییەکی قەبارە 10,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 44 وات لەسەر جێگیر کراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و کامێرای ماکرۆش بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. نرخی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 326 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 468 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.