تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
20, تشرینی یەکەم 2019
خزمەتگوزاری نامەبەری Kik خرایەوە کار و ئێستا لە ژێر بەڕێوەبەردنی خاوەنێکی نوێیدایەتی

لە مانگی ڕابردوودا، ئەپی نامەبەری Kik بە هۆی هەبوونی چەند دۆسیەیەکی ئاسایشییەوە لە کار خرا و ڕاژەکانی وەستێندران.
لە بڵاوکراوەیەکی فەرمی Kik ـدا، ڕاگەیاندراوە کە خزمەتگوزاری نامەبەری Kik خرایەوە کار و خاوەن بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێیە. لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە کە کۆمپانیای MediaLab خاوەن هەریەکە لە خزمەتگوزارییەکانی Whisper و Datpiff و زیاتر، خزمەتگوزاری نامەبەری Kik ـی بە تەواوی کڕیوەتەوە و ئێستا لە ژێر بەڕێوەبردنی کۆمپانیای MediaLab ـدا خزمەتگوزاری نامەبەری Kik کار دەکات.
کۆمپانیای MediaLab دەڵێت هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە تاوەکو خزمەتگوزارییەکە خێراتر بکەن و کێشەکانی کەم بکەنەوە، وە هەروەها کار بۆ نەهێشتنی نامە بێزارکەرەکانی نێو خزمەتگوزارییەکە دەکەن. نەیشاردۆتەوە کە خزمەتگوزارییەکانی وەک پەیوەندی ڤیدیۆیی و ڕۆبۆتە لایەنە سێیەمینییەکان لەکار دەخرێن، بەڵام کۆمپانیای MediaLab هیچ پلانێکی نییە تاوەکو گۆڕانکاری لە ناوەڕۆکی خزمەتگوزاری نامەبەری Kik ـدا بکات.
Kik
دابەزاندن
Kik
دابەزاندن
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.