ئامێرە هەمەجۆرەکان 20, ئاب 2025

کاتژمێری زیرەکی Google Pixel Watch 4 نمایش کرا

گووگڵ ئەمرۆ بۆنەی بەست و چەند بەرهەمێکی نوێی نمایش کرد، نەوەی نوێی کاتژمێری زیرەکی Google Pixel Watch 4 یەکێک لە بەرهەمەکان. کاتژمێرە زیرەکەکە بە تەواوی لەگەڵ ژیری دەستکردی Gemini تێهەڵکێش کراوە، هەروەها ڕووناکی ڕوونماکەی زیاترە و تەمەنی پاترییەکەشی زیاتر بەرگە دەگرێت و خێراتریش بارگاوی دەبێتەوە.

کاتژمێرەکە بە هەردوو قەبارەی 41mm و 45mm بەردەست دەبێت و ڕووناکی ڕوونماکەی دەگاتە 3,000 نیت. هەروەها جۆری 41mm بەرگەی 30 کاتژمێر لە بەکارهێنان و جۆری 45mm بەرگەی 40 کاتژمێر بەکارهێنان دەگرێت.

ڕووناکی ڕوونماکەی دەگاتە 3,000 نیت و پشتگیری لە 40 وەرزشی جیاواز دەکات. ئاگادارت دەکاتەوە لەو کاتانەی کە پێویستت بە پشوودانە یان ئامادەی بۆ وەرزش کردن. هەروەها هەستەوەری هێڵکاری دڵ (تخطیط)، پێوانی ئۆکسجینی نێو خوێن و پێوانی ترپەی دڵ و زیاتر لە خۆ دەگرێت.

قەبارەی 41mm بۆ جۆری WiFi نرخی بریتییە لە 349 دۆلار و بۆ جۆری LTE بریتییە لە 449 دۆلار. هەورەها قەبارەی 45mm بۆ جۆری WiFi نرخی بریتییە لە 399 دۆلار و بۆ جۆری LTE نرخی بریتییە لە 499 دۆلار.

سەرچاوە Tech Crunch
بۆچونی تۆ