رەقەکاڵا 14, تشرینی یەکەم 2023

تایبەتمەندییەک لە گرافیک کاردەکانی AMD دەبێتە هۆی بان بوونی یاریکەرانی یاری Counter-Strike 2

 

پاش ماوەیەک لە ڕاگەیاندنی یاری Counter-Strike 2، ئێستا گەشەپێدەرەکانی یارییەکە بە شێوەیەکی زۆر جددی یاریکەران ئاگادار دەکەنەوە کە تایبەتمەندی AMD Anti-Lag/Anti-Lag Plus کار پێ نەکەن چوونکە دەبێتە هۆی بان بوونیان لە یارییەکە. ئەم تایبەتمەندییە لە نوێکردنەوەیەکدا بۆ یارییەکە زیاد کراوە و تایبەتە بە زنجیرە گرافیک کاردی Radeon RX 7000، بۆیە ئەو یاریکەرانەی کە خاوەنی گرافیک کاردێک نین لەم زنجیرەیە تووشی ئەم کێشەیە نابنەوە.

گەشەپێدەرانی یارییەکە ڕایانگەیاند هەتاوەکو چارەسەر کردنی کێشەکە لە لایەن AMD ـیەوە بە نوێکردنەوەیەک، پێشنیار دەکەن هیچ کەسێک ئەم تایبەتمەندییە کار پێ نەکات. پاش نوێکردنەوەکە و چارەسەر کردنی کێشەکە، هەژمارە بان بووەکان چاک دەکرێنەوە و دووبارە یاریکەران دەتوانن یاری بە هەژمارەکانیان ئەنجام بدەنەوە. تاوەکو ئەو کاتە، دەتوانن تایبەتمەندییەکە ناچالاک بکەن بە کردنەوەی نەرمەواڵەی AMD Radeon و ناچالاک کردنی بەشی +AntiLag بە قەدبڕی Alt+L

سەرچاوە Engadget The Verge
تاگەکان AMD Games یاری
بۆچونی تۆ