سۆنی 23, حوزه‌یران 2023

سۆنی بۆ چەندین ساڵی دیکەش بەردەوام دەبێت لە پیشەسازی مۆبایلی زیرەکدا

 

سۆنی لەم دواییانەدا چەند مۆبایلێکی زیرەکی سەرنجڕاکێشی ئاست بەرزی نمایش کردووە، بەڵام زۆری لێ نەفرۆشتوون. لەوانەیە پرسیار بکەیت کە ئایا کۆمپانیای ژاپۆنییەکە بڕیار دەدات زیانەکانی کەم بکاتەوە و بە تەواوی لە بازرگانی مۆبایلە زیرەکەکان دەربچێت؟ شوێنپێی کۆمپانیایەکی وەک LG بکەوێت؟

 

وەڵامەکە نەخێرە. سۆنی بۆ چەند ساڵێکی تریش بەردەوام دەبێت لە دروستکردنی مۆبایلە زیرەکەکانی ئەندرۆید. ئەم هەواڵەش لە سەرچاوەیەکی تاڕادەیەک دوور لە کۆمپانیاکە هاتووە، کە بریتییە لە کۆمپانیای کواڵکۆم.

 

کۆمپانیای کواڵکۆم ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکی نوێدا ڕایگەیاند کە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای سۆنی درێژکردووەتەوە بۆ دابین کردنی چیپسێت بۆ مۆبایلە زیرەکەکانی داهاتووی کۆمپانیا ژاپۆنییەکە. ئەمە گرێبەستێکی “چەند ساڵە”یە، و ئامێرە پریمییەم و ئاست بەرز و ناوەندەکانیش دەگرێتەوە.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Sony سۆنی
بۆچونی تۆ