ئەپڵ
6, حوزهیران 2022
ئەپڵ ماک بووک ئێیەری نوێی بە چیپسێتی Apple M2 ڕاگەیاند

لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ WWDC 2022 نوێترین ماک بووک ئێیەر پیشان درا، لە ڕووی دیزاینەوە نوێ کراوەتەوە و لە هەمووی گرنگتر چیپسێتی Apple M2 لە خۆ دەگرێت، یەکێکی تر لە گۆڕانکارییە چاوەڕوان کراوەکان بریتییە لە پشتگیری کردنی ماک بووک ئێیەری نوێ لە بارگاوی کردنەوەی MagSafe، هەروەها دوو دەرچەی Thunderbolt و دەرچەی هێدفۆن جاک
ماک بووک ئێیەری نوێ مانگی داهاتوو بە نرخی دەستپێکی 1,199 دۆلار بەردەست دەبێت، ڕوونمای گەورەتری 13.6 ئینجی بە ڕوونی 2560×1664 پێکسڵ و ڕووناکی 500 نیت لە خۆ دەگرێت، هەروەها چیپسێتی Apple M2 لە خۆ دەگرێت و وێبکامی 1080 پێکسڵی لەسەر جێگیر کراوە

ئەپڵ لەگەڵ ماک بووک ئێیەری نوێ، بارگاوی کەرەوەیەکی ڕاگەیاند بەهێزی 67 وات و نرخی 59 دۆلار، توانای هەیە 80% پاتری ماک بووک ئێیەری نوێ لە ماوەی 20 خوولەک بارگاوی بکاتەوە
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.