گووگڵ 22, کانوونی یەکەم 2023

گووگڵ ناوی Nearby Share دەگۆڕێت بۆ Quick Share

بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو گووگڵ ناوی Nearby Share کە ڕکابەری AirDrop گۆڕی بۆ Quick Share. بە کورتی، لە ڕێگەی تایبەتمدنییەکەوە دەتوانیت فایلەکان هاوبەشی پێ بکەیت لەگەڵ ئامێرەکانی دیکەی ئەندرۆید، هەروەها لەم دوایەدا پشتگیری بۆ ئامێرەکانی کرۆم بووک و ویندۆزیش زیاد کرا.

https://twitter.com/Za_Raczke/status/1737989455242223729?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1737989455242223729%7Ctwgr%5Ee271daaa52f764a95884f46c04bb9d3f04517f88%7Ctwcon%5Es1_&ref_url=https%3A%2F%2F9to5google.com%2F2023%2F12%2F21%2Fandroids-nearby-share-is-getting-rebranded-quick-share%2F

بە هەر هۆکارێک بێت، گووگڵ بە نیازە ناوی Nearby Share کە لە ساڵی 2020 بەکاری دەهێنێت لابەرێت و ناوی Quick Share بەکاربهێنێت لە جێگەی. لە دواین وەشانی Google Play services، دەرکەوتووە کە گووگڵ جگە لە ناوی تایبەتمەندییەکە، وێنۆچکەکەشی گۆڕیوە.

سەرچاوە 9to5Google
تاگەکان google گووگڵ
بۆچونی تۆ