رەقەکاڵا 26, حوزه‌یران 2023

بەفەرمی چیپسێتی Snapdragon 4 Gen 2 بە قەبارەی 4 نانۆمەتری نمایش کرا

کواڵکۆم چیپسێتی Snapdragon 4 Gen 2 بە قەبارەی 4 نانۆمەتر و پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەم 5G بۆ مۆبایلە ئاست نزمەکان نمایش کرد.

 

هەشت ناووک لە خۆ دەگرێت، دوو ناووکی سەرەکی بە خێرایی 2.2 گێگاهێرتز و شەش ناووک بە خێرایی 2.0 گێگاهێرتز. لەڕووی خێراییەوە بە ڕێژەی %10 خێراترە بەراورد بە نەوەی پێشووتری. هیچ زانیارییەکە دەربارەی GPU نەخراوەتە ڕوو. پشتگیری لە ڕوونمای +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز دەکات.

پشتگیری لە ڕامی جۆری LPPDR5x بە خێرایی 3200 گێگاهێرتز و بیرگەی جۆری UFS 3.1 دەکات. هەروەها IPS ـییەکەی پشتگیری کامێرای 108 مێگاپیکسڵی بە تایبەتمەندی EIS دەکات.

 

یەکەمین مۆبایل کە چیپسێتەکەی لەسەر جێگیر دەکرێت لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ نمایش دەکرێت. هەروەها کۆمپانیای شاومی و ڤیڤۆ ڕایانگەیاند کە چیپسێتەکە لە مۆبایلەکانیان بەکار دەهێنن.

سەرچاوە GSM Arena
بۆچونی تۆ