هەواڵ 2, تەممووز 2023

یوبیسۆفت باشترین یاری Assassin نوێ دەکاتەوە

یوبیسۆفت دەستی کردووە بە دووبارە دروستکردنەوەی یەکێک لە باشترین بەشەکانی یاری Assassin ئەگەر باشترینیان نەبێت، ئەویش یاری Assassin’s Creed Black Flag.

 

بەپێی ڕاپۆڕتێکی پێگەی Kotaku پرۆسەی دووبارە دروستکردنەوەی یارییەکە هێشتا لە قۆناغەکانی سەرەتاییە (Pre Production) بە لایەنی کەم تاکو چەند ساڵێکی دیکەش یارییەکە نابینین.

 

تیمێکی سەنگافوری کۆمپانیای یوبیسۆفت کە پێشووتر بەشدار بوون لە دروستکردنی یارییەکە لە ساڵی 2013، ئێستاش بەشدار دەبن لە نوێکردنەوەی یارییەکە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە یارییە گؤڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا نایەت لە ڕووی یاریی کردنەوەی تەنها ئەوە نەبێت کە گرافیکەکەی بەرزتر دەکرێتەوە.

 

لە ئێستادا یوبیسۆفت ئامادەکاری دەکات بۆ بڵاو کردنەوەی یاری Assassin’s Creed Mirage کەوا بڕیارە لە مانگی 10ـی ئەمساڵ بڵاو بکرێتەوە.

سەرچاوە Kotaku
بۆچونی تۆ