ڤیڤۆ
4, تەممووز 2023
بەفەرمی مۆبایلی IQOO 11S بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 و بارگاوی کەرەوەی 200 وات نمایش کرا

ئەمڕۆ بڕاندی IQOO مۆبایلێکی دیکەی لە زنجیرەی IQOO 11 نمایش کرد بە ناوی IQOO 11S.
ڕوونماکەی لە جۆری LTPO4 AMOLED بە قەبارەی 6.78 ئینج و بە روونی 1440*3200 پیکسڵ و تێکرایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز. کامێرای سێڵفی لە چاڵی ڕوونماکەی جێگیر کراوە بە ڕوونی 16 مێگاپیکسڵ.

لە بەشی دواوەی سێ کامێرا لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ بە هەستەوەری IMX866 و کامێرای پۆرترەیت بە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵ و دوو هێندە توانای نزیککردنەوەی هەیە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ.
بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 بەهێز کراوە و بە بیرگەی تاکو یەک تێرابایت لەجۆری UFS 4.0 و ڕامی تاکو 16 گێگابایت لە جۆری LPPDR5X بەردەست دەبێت.
پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 200 وات. هەروەها جۆرێکی تایبەت لە مۆبایلەکە بەردەست دەخرێت کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای BMW و تیمی BMW Motorsport دیزاین کراوە.

نرخی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 526 دۆلار و بۆ ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 567 دۆلار دەبێت و بۆ ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت بریتییە لە 609 دۆلار و بۆ ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت بریتییە لە 664 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.