نۆکیا 4, تشرینی یەکەم 2023

نۆکیا یەکەمین مۆبایلی لە ئەورووپا بەرهەم دەهێنێت

 

وەک چۆن لە سەرەتای ئەمساڵ بەڵێنی دابوو، کۆمپانیای HMD Global کە خاوەندارێتی لە نۆکیا دەکات یەکەمین مۆبایلی لە کیشوەری ئەورووپا بەرهەم هێنا، بە تایبەتتر لە وڵاتی هەنگاریا. مۆبایلەکە ناوی Nokia XR21 Limited Edition ـە و ژمارەیەکی سنوورداری لێ درووست دەکرێت کە 50 دانەیە و 30 دانەیان بە فرۆشتنی ڕاستەوخۆ دەفرۆشرێت. هەر دانەیەک لەم مۆبایلانە ژمارەی تایبەتی خۆی لە 1 تاوەکو 50 لەسەر هەڵکۆڵدراوە و بە ڕەنگی تایبەت و پاکەتی تایبەتەوە بەردەست دەبێت.

بڕوانامەی MIL-STD-810H سەربازی بۆ بەرگەگری و بڕوانامەی IP69K بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە کە بەرزترین بڕوانامەی IP ـیە.

ڕوونمایەکی قەبارە 6.49 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت و بە پارێزەری Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە. چیپسێتی سناپدراگۆن 695 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە لەگەڵ کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵی.

پاترییەکی قەبارە 4,800 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات هەیە و کار بە وەشانی ئەندرۆید 12 دەکات. نرخی مۆبایلەکە بۆ هەندێک وڵاتانی ئەورووپی 699 یۆرۆ و بۆ هەندێکی دیکەیان 649 یۆرۆیە.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان HMD Global nokia نۆکیا
بۆچونی تۆ