ئەپڵ 29, شوبات 2020

ئەپڵ و سامسۆنگ پێشەنگی لیستی پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی 2019 ـەیان داگیر کردووە

بە پێی ڕاپۆرتی پێگەکانی Counterpoint Research و Omdia بێت، ئەپڵ لە ساڵی ڕابردوودا بە بەرهەمەکانی iPhone XR و iPhone 11، پێشەنگی لیستی پڕۆفرۆشترین مۆبایلەکانی ساڵەکەی لە سەرانسەری جیهاندا گرتووە. بەڵام لە ناوچەکانی دیکەی جیهاندا، کۆمپانیاکانی سامسۆنگ بە پلەی یەکەم و ئۆپۆ بە پلەی دووەم زاڵ بوون.

مۆبایلی iPhone XR پڕفرۆشترین مۆبایل بووە لە ساڵی ڕابردوودا، هەروەها iPhone 11 ـیش لە پلەی دووەمی لیستی پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی پار ساڵدا بووە لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمە لە کاتێکدایە کە مۆبایلەکە بەر لە 3 مانگ لە کۆتایی هاتنی ساڵەکەدا بەردەستکرا. سەبارەت بە ناوچەکان، ئەپڵ بە تەواوەتی دەستی بەسەر باکووری ئەمریکادا گرتووە و تەنها مۆبایلەکانی ئەپڵ بەدی دەکرێت. لە ئەوروپادا سامسۆنگ بە هەبوونی 3 مۆبایل لە لیستی پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی کیشوەرەکەدا پێشەنگە، لە پاشان ئەپڵ دێت بە هەبوونی 2 مۆبایل.

لە ئەمریکای باشوور و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، سامسۆنگ بە بێ ڕکابەرانە ئەو کیشوەرانەی قۆرغ کردووە. بەڵام لە چین، دۆخەکە تەواو جیاوازە و هیچکام لە ئەپڵ و سامسۆنگ نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی بەرچاو مۆبایلەکانیانی تێدا بفرۆشن، ئۆپۆ بە پلەی یەکەم دێت، لە پاشان ڤیڤۆ و هواوەی دێن لە لیستی پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی وڵاتی چیندا.

لە تەواوی کیشوەری ئاسیاشدا، ئۆپۆ بە پلەی یەکەم و سامسۆنگ بە پلەی دووەم و ئەپڵ و ڕیەلمی بە پلەکانی سێیەم و چوارەم دێن.

هەرچی سەبارەت بە لیستی 10 پڕفرۆشترین مۆبایلی ساڵی ڕابردووە لە جیهاندا، لیستەکە بەم شێوەیەیە و ئەپڵ بەشی سەرەوەی لیستەکەی بە 2 مۆبایلەوە گرتووە:

ئەوەی جێگەی سەرنجە، هیچکام لە مۆبایلەکانی هواوەی لە لیستی 10 پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی ساڵی ڕابردوودا بوونیان نین، لە کاتێکدا کە ژمارەیەک مۆبایلی ئاست بەرزی بەردەست کردبوو.

بە نەبوونی هواوەی لە لیستەکەدا، مانای دۆڕانی کۆمپانیا چینییەکان نادات، بەڵکو هەموو شیکردنەوەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە کۆمپانیا چینییەکان دووەم کۆمپانیای مۆبایلە پڕفرۆشەکانی ساڵی ڕابردوو بوون لە جیهاندا.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ