ئەپ و نەرمەکاڵا 19, ئازار 2026

٥ ئەپڵیکەیشنی پێویست بۆ مۆبایلەکەت بۆ دروستکردنی کارتی جەژنانە!

سەرەتا جەژنتان پیرۆز بێت. نزاکارین پەروەردگار نوێژ و ڕۆژوو و پەرستشی هەموو لایەکی قبوڵ کردبێت و بەهیواین هەموو ڕۆژێکتان خۆشی و شادی بێت. بۆ ئەوەی بتوانن پیرۆزباییەکانی ئەم جەژنەتان زیاتر بڕازێننەوە و کارتی ناوازە دروست بکەن، ئەم ئەپانەی خوارەوە لە مۆبایلەکانتان دابگرن کە تایبەتن بە دیزاینکردنی کارتی پیرۆزبایی.

١- ئەپی Nass: ئەم ئەپە کۆمەڵێک دیزاینی ناوازە و ئامادەکراو بۆ بۆنە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت، بەتایبەتی بۆ جەژنەکانی ڕەمەزان و قوربان. بەکارهێنانی زۆر ئاسانە، بەڵام ئەم ئەپە تەنها بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەردەستە.

داگرتن بۆ ئایفۆن

٢- ئەپی Andalusi: ئەپێکی زۆر پێشکەوتووی تایبەت بە دیزاینە، کە سەدان نموونەی ئامادەکراو و ئامرازی دەستکاریکردنی تێدایە. خاڵی بەهێزی ئەم ئەپە ئەوەیە کە ڕێگەت پێدەدات فۆنتی دڵخوازی خۆت بۆ ناو ئەپەکە زیاد بکەیت. بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە.

داگرتن بۆ ئەندرۆید

داگرتن بۆ ئایفۆن

٣- ئەپی Canva: یەکێکە لە باشترین و بەناوبانگترین ئەپەکانی دیزاین لە جیهاندا. لەناو ئەم ئەپەدا لە بەشی نمونە ئامادەکراوەکان بە هەزاران تێمپلتی ئامادەکراوی تێدایە و دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت دەستکارییان بکەیت و وێنەی خۆتی تێدا دابنێیت. بۆ هەردوو سیستەمەکە بەردەستە.

داگرتن بۆ ئەندرۆید

داگرتن بۆ ئایفۆن

٤- ئەپی المصمم العربي: ئەگەر دەتەوێت وێنەکانت جوان بڕازێنیتەوە، ئەم ئەپە بژاردەیەکی زۆر باشە. چەندین فۆنتی ناوازە و شێوازی تایبەتی تێدایە بۆ نووسین لەسەر وێنەکان و دروستکردنی کارتی جەژنانە بە شێوازێکی کلاسیکی و مۆدێرن.

داگرتن بۆ ئەندرۆید

داگرتن بۆ ئایفۆن

٥- ئەپی Ana Muhtarif Al Khat (محترف الخط): تایبەتە بەو کەسانەی ئارەزووی هێڵکاری و خۆشنووسی دەکەن. دەتوانیت ناوی خۆت یان دەقی پیرۆزبایی جەژن بە شێوازێکی زۆر هونەری و سەرنجڕاکێش بنووسیت و وەک کارتێک بینێریت بۆ خۆشەویستان.

داگرتن بۆ ئەندرۆید

داگرتن بۆ ئایفۆن

تاگەکان Eid جەژن
بۆچونی تۆ