Open AI
20, ئازار 2023
خزمەتگوزاری Chat GPT بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە کار کەوت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ڕۆژی 20ی مانگ – دوو شەممە. خزمەتگوزاری چاتبۆتی Chat GPT بەهۆی زۆری بەکارهێنان لە لایەن بەکارهێنەرانەوە، بۆ ماوەی کاتژمێرێک بە تەواوەتی لەکار کەوت. ئەوەی ئەم لەکار کەوتنە جیا دەکاتەوە لە لەکار کەوتنەکانی دیکە، ئەوە بوو لەکار کەوتنەکە تەنانەت بەشداربووانی پریمییەم(بەشدار بووانی بە پارە کە مانگانە 20 دۆلار دەدەن) گرتەوە.

خۆشبەختانە ئێستا دووبارە خزمەتگوزارییەکە بەردەستە بۆ بەکارهێنان و کەوتۆتەوە کار و کۆمپانیای Open AI بەڵێن دەدات ڕووداوی لەم شێوەیە زۆر بە کەمی ڕووبداتەوە و بەڵێنی باشتر کردنی سێرڤەر و خزمەتگوزارییەکەی بەگشتی دا.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.