گووگڵ
7, ئاب 2023
ئێستا بەشی گەڕانی گووگڵ دەتوانێت ڕەخنە لە ڕێزمانەکەت بگرێت

جاری داهاتوو گەر ویستت گەڕانێک بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت ڕستەیەک بە شێوازێکی ڕێزمانی تەواوە یاخوود نا، لەوانەیە خوودی گووگڵ وەڵامەکەی پێبێت.
پێگەی 9to5 Google تایبەتمەندی “Grammar Check”ی دیدەنی کردووە لە بەشی گەڕانی گووگڵ بۆ پشکنینی ڕستەیەک لە ڕووی ڕێزمانی و چاک کردنەوەی.
بۆ نموونە لە گووگڵ دەنووسیت “the quick brown fox jump over the lazy dog” و گووگڵ بە شێوەیەک تۆخ کراوە(هایلایت کراو) دەڵێت لەوانەیە مەبەستت لە “jumps” بێت لە جیاتی “jump”.
هەرچەندە لەوانەیە بەکارهێنەر لە کاتی گەڕان زۆر گرنگی بە شێوازێکی ڕێزمانی نەدات، بەڵام بێگومان ئەم تایبەتمەندییە سوودی خۆی دەبێت.

هەروەها گووگڵ ئاماژە بەوە دەدات لەوانەیە ئەم پشکنین و ڕاست کردنەوەیە 100% ورد و درشت نەبێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.