شاومی 26, ئەیلوول 2023

دەستبەندی زیرەکی Xiaomi Smart Band 8 نمایش کرا : نوێکراوەتەوە

 

لە کۆنگرەکەی ئەمڕۆدا و لە پاڵ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Xiaomi 13T و کاتژمێری زیرەکی Xiaomi Watch 2 Pro، دەستبەندی زیرەکی Xiaomi Smart Band 8 نمایش کرا. دەستبەندە ڕوونمایەکی قەبارە 1.62 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 490 x 192 پێکسڵ و ڕووناکی تاوەکو 600 نیت و تێکڕای نوێبوونەوەی 60 هێرتز لە خۆ دەگرێت. وە پشتگیری لە تایبەتمەندی Always On Display دەکات.

پاترییەکەی بەرگەی 16 ڕۆژ کار کردن دەگرێت بە بەکار هێنانی ئاسایی و بە کار کردنی تایبەتمەندی Always On Display بەرگەی 6 ڕۆژ کار کردن دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا دەکات و بە نزیکەی 60 خوولەک بارگاوی دەبێتەوە.

زیاتر لە دوو سەد Watch Face هەیە و زیاتر لە 150 مۆدی وەرزشی لە خۆ دەگرێت.

چەندین تایبەتمەندی پزیشکی تێدا جێگیر کراوە وەک پێوانی ئۆکسجینی نێو خوێن و چاودێری کردنی لێدانی دڵ و چاودێری کردنی خەوتن و قەلەقی و زیاتریش. هەروەها بڕوانامەی 5ATMی هەیە بۆ دژە ئاو. لە ئەورووپا نرخی بریتییە لە 39.99 یۆرۆ.

نرخی دەستبەندەکە لە کوردستان و عێراق بریتییە لە 35 دۆلار.

 

نوێکراوەتەوە: نرخ بۆ کوردستان و عێراق ئاشکرا کرا

سەرچاوە Xiaomi Official Website
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ