وەن پڵەس
10, ئاب 2023
وەن پڵەس چارەسەری کێشەیەکی باوی مۆبایلە زیرەکەکان دەکات

یەکێک لەو کێشانەی کە لە مۆبایلە زیرەکەکاندا هەیە بریتییە لە کار نەکردنی تەچ بە باشی لە کاتی تەڕ بوونی ڕوونما یاخوود لە کاتی باران بارین، بەڵام وەن پڵەس ئێستا چارەسەرێکی پێیە.
وەن پڵەس لە تۆڕی Weibo ڕایگەیاند کە مۆبایلی OnePlus Ace 2 Pro تایبەتمەندییەکی نوێی هەیە بە ناوی “Rain Water Touch” کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە کاتی تەڕ بوون بە ئاوی باران و یاخوود تەڕ بوونی ئاسایی تەچی مۆبایلەکە بە باشی و بە بێ کێشە کار بکات.
ئەم ڤیدیۆیەش بریتییە لە بەراورد کردنی تەچی مۆبایلی ئایفۆن 14 پرۆ ماکس و OnePlus Ace 2 Pro لەم دۆخەدا.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.